کوردستانی

"بەپیلانی سیاسی دەیانەوێت تاكە بەڕێوەبەرە كوردەكەی جەلەولا لاببەن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بەپیلانی سیاسی دەیانەوێت تاكە بەڕێوەبەرە كوردەكەی جەلەولا لاببەن"
مەودا میدیا-

لە لایەن هاوڵاتیەكەوە سكاڵا لە بەڕێوەبەری ناحییەی جەلەولا كراوە و بەهۆیەوە دەستگیركراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەغدا.

جەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەكی زۆرە هاوڵاتیەك لە بەغدا سكاڵا لە یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری ناحییەی جەلەولا كردووە و دواتر دەستگیركرا".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمە پیلانێكە بۆ ئەو بەڕێوەبەرە چونكە كەسانێك دەیانەوێت خۆیان بچنە شوێنەكەى، هۆكارەكەشی ئەوەیە تەنیا ئەو بەڕێوەبەرە كوردە لە جەلەولا و هیچ پۆستێكی تر بە دەست كوردەوە نەماوە".

باسی لەوەشكرد "سكاڵاكەش هەمووی تۆمەتە و هیچ بنەمایەكی نییە و لە رابردووش چەندینجار سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و پیلان دانراوە بۆ ئەو بەڕێوەبەر و مەبەستی سیاسی لە پشتە".

پۆستی بەڕێوەبەری ناحییەی جەلەولا لە دەستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تەنیا ئەو پۆستە لای كورد ماوەتەوە دوای هاتنی داعش بۆ ئەو سنورە و و دواتر وەرگرتنەوەی پۆستەكان لە لایەن عیراقەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان