کوردستانی

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

لە رۆژئاوای کوردستان لە شارۆچکەی گرێ سپی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند "ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی گرێ سپی تەقیوەتەوە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دوو تۆمەتبار بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیرکراون بەتۆمەتی هێنانی ئۆتۆمبێلەکە بۆ گرێ سپی".

هەروەها وەزارەتی بەرگری تورکیا یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی گەل تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی ئەو رووداوە.
Qaiwan
Qaiwan