کوردستانی
کاتی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی رایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی رایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
مەلایاسین، وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان راگەیاند "لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست پێدەكاتەوە".
وتیشی "كۆبوونەوەی لیژنە لاوەكییەكن و لیژنەكانی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی بە باشی دەڕوات و پەیوەندی باش لەنێوان ئەو لیژنانەدا هەیە بەئاراستەی دەست و بردكردن لەچاوخشانەوە بەبڕگە و ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 15ی شوباتی 2020 لەسەر ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە و لەسەر بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ بڕیار درا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکی رابگیرێت بە هۆکاری ئەوەی کۆسرەت رەسوڵ گەشت دەکات بۆ ماوەی چەند رۆژێک و لەدوای هاتنەوەی کۆبوونەوەکان دەستپێدەکاتەوە.