کوردستانی
مەودا میدیا زانیاری نوێ سەبارەت بە دەستپێکردنی مامەڵە بۆ حەجی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەبارەی دەستپێکردنی مامەڵەی حاجیان بۆ حەجی ئەمساڵ وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "چاوەڕێن دەستەی باڵای حەجی عیراقی بە نوسراوی فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە لەوەی نرخی تێچووی ئەمساڵی حەج چەندە".
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا مامەڵکردن بۆ حەجی ئەمساڵ دەستیپێنەکردووە، لەبەر ئەوەی چاوەڕێن دەستەی باڵای حەجی عیراقی بە نوسراوی فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە لەوەی نرخی تێچووی ئەمساڵی حەج چەندە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کە لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عیراقی لە نرخەکە ئاگادار کراینەوە راستەوخۆ دەست دەکەین بە مامەڵکردن بۆ حاجیانی ئەمساڵ، هەروەها عیراقیش دەستی بە مامەڵکردن نەکردووە، بۆیە هەموومان پێکەوە دەستپێدەکەین".
نەبەز ئیسماعیل سەبارەت بە رێککارەکان وتی "ئەوەی لە هەمووی گرنگترە بۆ مامەڵە ئەوەیە کە پاسپۆرتی حاجیان ئەوانەی کەناویان دەرچووە ماوەکەی بەسەر نەچووبێت و زیاتر بێت لە شەش مانگ".
وتیشی "لە ئێستادا لیژنەیەکی باڵامان لە عەرەبستانی سعودییەیە بەمەبەستی دابینکردنی شوێنی مانەوەی حاجیان بۆ حەجی ئەمساڵ".