گشتی
کچە شاجوانێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چیسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا لە ساڵی 2019 لە شوقەکەی خۆیەوە خۆی خستەخوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، کچە شاجوانەکە لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا لە نهۆمی 29ی باڵەخانەیەکی بەرزەوە خۆی بەرداوەتەوە.
ئەم رووداوە دوێنێ یەکشەممە روویداوە و شاجوانەکە لەدوای خۆی تەنها نامەیەکی جیهێشتووە کە ئاماژەی بەوەکردووە هەموو شتەکانی دەبەخشێتە دایکی.
ب.م