کوردستانی
ژمارەیەک راوچی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار راوچی لە سنووری پێنجوێن راگەیاند كە دوو كەروێشك و 12 كەویان كوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار راوچی لە سنووری پێنجوێن راگەیاند كە دوو كەروێشك و 12 كەویان كوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى گەرمک بەهاوبەشی لەگەڵ بارەگاى بەش توانیان 4 راوچى دەستگیر بکەن، کە هەستابوون بە کوشتنى 2 کەروێشک و 12 باڵندەی کێوى (کەو)، هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر چوار چەکى جۆرى تاپڕو 22 فیشەکى تاپڕ و 2 چەقۆ و 1 ئۆتۆمبێل و 2 لایتى دەستى دا کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو".
ئاماژە بەوەشكراوە "پەڕاوى لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ رێکارى یاسایى".