گشتی
جەنگێکی مەترسیدار بەرۆکی عیراق و هەرێم دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مادە هۆشبەرەکان هەرەشەیەکی جدی لەسەر دانیشتوانی هەرێم و عیراق، تا دێت رێژەی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر روو لەهەڵکشان دەکات و ژمارەی بەکارهێنەران و ئاڵودەبووانیش بەرزتردەبێتەوە، بەشێوەیەک کەم رۆژ هەیە، دەیان فرۆشیار و کڕیاری مادەی هۆشبەر دەستگیرنەکرێن.

عەمید هوما بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئەوانەی مادەی هۆشبەر دەهێننە نێو کەرکوک، چاودێریان دەکەین، بۆیە بەردەوام لێیان دەستگیردەکەین".
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، تەنها لەماوەی 22 مانگدا، 17 هەزار کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
عەلی مەهدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی، بەدەنگی ئەمەریکای وت "گەنجێکی زۆری عیراقی ئاڵودەی مادەی هۆشبەربوون، دۆخەکە هێندە مەترسیدارە، خەریکە لەدەست دەردەچێت".

بە پێی زانیارییەکان زۆربەی ئەو ناوچانەی مادەی هۆشبەریان تێدا بڵاوبووەتەوە، ناوچە سنوورییەکانی نزیک لە ئێرانن، هەرلەو ناوچانەشەوە مادەی هۆشبەر دەگاتە شار و شارۆچکەکانی دیکەی عیراق، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆر باندی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر دروست ببن.
بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق گەیشتووەتە ئاستێک، بەرپرسانی عیراق بەئاشکرا هۆشداری دەدەن لە خراپتربوونی دۆخەکە، بەپێی وتەی هەندێک لە بەرپرسانیش، بەشێک لەوانەی بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەکەن دەسەڵاتدارەکانن.
مەترسی ئاڵودەبوون و بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر تەنها لە مەترسی کۆمەڵایەتی و تەندروستی دا نەماوەتەوە، بەڵکو مەترسی لەسەر دۆخی ئەمنیش دروستبووە، بەو پێیەی چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا، باندەکانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ژمارەیان زیادبکات و پشێویش بنێنەوە.
دوێنێ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی عەمارە، کوژرانی دادوەر (ئەحمەد خەساف)ی راگەیاند، ئەو دادوەرە لە دۆسیەکانی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان کاریکردووە و لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژراوە. ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقیش وێڕای ئیدانەکردنی کوژرانی دادوەرەکە، پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشی راگەیاند.

لەماوەی رابردوودا، کاتێک هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، بازرگانێکی گەورەی مادەی هۆشبەریان بەناوی ( محەمە تورکمانی) دەستگیرکرد، لایەنگرانی بازرگانەکە هەڵیانکوتایە سەر پۆلیس و تەقەیان کرد.
هەروەها دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیانیش، هەر دوێنێ یەکشەممە هەشت کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان سزادا و هەریەکەیان بە ساڵێک حوکمدران.
عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەی گەرمیان، بەدەنگی ئەمەریکای وت"ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی گەرمیان، بە تاوانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەشت کەسی سزاداوە".
بەپێی وتەی عتور موسەوی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی ژنان لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق، زیادبوونی رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران و گرفتی ئابووری، هۆکاری بڵاوبوونەوەی زیاتری مادە هۆشبەرەکانن لە عیراق.
جۆرەها مادەی هۆشبەر لە عیراق بڵاوبووەتەوە، هەر لە تلیاک، حەشیش، هیرۆین، تادەگاتە کریستاڵ و جۆرەها مادەی دیکە، کە باندەکانی فرۆشتن بە رێگەی نهێنی دەیگەیەننە دەست کڕیارەکانیان.
عەمید هوما بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە کەرکوک جەختیکردەوە، کریستاڵ بەزۆری لە ناوچەکانی عیراق بڵاوبووەتەوە، دەشڵێت "بەردەوام هێزەکانمان لەسەر شەقامن، دەستگیریان دەکەین و رادەستی دادگایان دەکەین".
رێژەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر تەواوی عیراقی گرتووەتەوە بەهەرێمی کوردستانیشەوە، بەتایبەت لەماوەی رابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەستیانگرت بەسەر دەیان کیلۆ مادەی هۆشبەردا.
ر. ئ.
ر. ئ.