کوردستانی
بڕیار لەسەر ڤیزای خۆڕایی ئێران دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی كۆمپانیاو نوسینگە گەشتیارییەكان لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت پێدەچێت دوای تەواوبوونی ماوەی ڤیزای خۆڕایی ئێران جارێكی تر كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو وادەیە بۆ گەشتیارن درێژ بكاتەوە.
عەتا ئەنوەر، بەرپرسی كۆمپانیاو و نوسینگە گەشتیارییەكان لە گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران بەبێ ڤیزا رۆژی 25 ئەم مانگە تەواو دەبێت و كە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 بڕیاری لەسەردرابوو".
باسی لەوەشكرد "ئێران لەو بڕیارەدا كە بۆ گەشتیارانی عیراق و هەرێمی كوردستانی دەركرد سودێكی زۆری بینی لە رووی داراییەوە چونكە بەهۆیەوە گەشتیارێكی زۆر سەردانی ئێرانیان دەكرد و پارەیەكی زۆریان خەرج دەكرد".
عەتا ئەنوەر هەروەها وتی "پێمان وایە ئێران دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە كە 25ی شوباتی 2020 تەواو دەبێت جارێكی تر ئەو وادەیە درێژ بكاتەوە و گەشتیار بتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بكەن".