ئابووری
بازاڕی زێڕ بەرەو سستبوون دەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کارگێڕی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر رایدەگەیەنێت لە ساڵی 2022 نرخی زێڕ بەرز و نزمییەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە، ئاماژە بەوەشدەکات مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زێڕ لەئێستادا بەروارد بە ساڵانی پێشووتر لە 50% دابەزینی بەخۆیەوە بیینەوە.
هەندرێن عەبدولڕەحمان وەرتێ، کارگێڕی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ساڵی 2022 نرخی زێڕ بەرز و نزمییەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ نمونە ئونسێکی زێڕ لە جیهاندا تاوەکو 1780 دۆلار هاتووە، بۆیە دەتوانین بڵێن نرخی زێڕ بۆ هەر ئونسێک لە بازنەی 1700 بۆ 1807 دۆلاردا دایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرز و نزمی زێڕ دوو هۆکاری هەیە، یەکەم پەیوەندیی بە بازاڕی بۆرسەی جیهانییەوە هەیە کە لەدەست ئێمە نییە، دووەمیان بەهای دۆلاری ئەمەریکییە بەرانبەر بە دیناری عیراقی ئەوە پەیوەندیی بە ناوخۆی وڵاتەوە هەیە".
لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەندرێن عەبدولڕەحمان وتی "دۆخی چەقبەستووی سیاسی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابووری و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق هەیە، هەروەها مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زێڕ لەئێستادا بەروارد بە ساڵانی پێشووتر لە 50% دابەزینی بەخۆیەوە بیینەوە".
س،ر