ئابووری
لە مانگێکدا عیراق بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار دانەوێڵەی تورکیی کڕیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەناو 190 وڵاتی جیهاندا عیراق پلەی یەکەمی لە ریزبەندی وڵاتانی کڕیاری بەرهەمە دانەوێڵەییەکانی تورکیا گرتووە و لەماوەی مانگێکدا بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار دانەوێڵەی تورکیی هاوردەکردووە.
کازم تاجی، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی پیشەسازیی دانەوێڵە لە تورکیا راپۆرتێکی تایبەتی بە وڵاتانی کڕیاری دانەوێڵەی تورکی و کۆی بڕی دانەوێڵەی هەناردەکراوی مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەماوەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، 190 وڵاتی جیهان بایی 847.6 ملیۆن دۆلار دانەوێڵەیان لە تورکیا کڕیوە.
لەناو وڵاتانی کڕیاری دانەوێڵەی تورکیادا، عیراق زۆرترین بڕی هاوردەکردووە کە پێکدێت لە؛ جۆرە جیاوازەکانی دانەوێڵە بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی مانگێک.
لەدوای عیراق، ئەمەریکا بایی 59.5 ملیۆن دۆلار، سوریا بایی 43.8 ملیار دۆلار و لیبیاش بایی 29 ملیۆن دۆلار دانەوێڵەیان لە تورکیا کڕیوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئەنجومەنی کارگێڕیی پیشەسازیی دانەوێڵەی تورکیا؛ بە بەراورد بە کۆتا مانگی ساڵی 2021، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەکردنی دانەوێڵە بە رێژەی %41 زیادیکردووە.
تورکیا بەردەوام چاوی لەوە بووە لە بواری هەناردەکردنی بەرهەمە دانەوێڵەییەکاندا گەشە بە تواناکانی بدات و بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەی رابردوودا لێکتێگەیشتنێکی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی واژۆکردووە.
ب.م