گشتی
سیمبسۆنەکان پێشبینی رووداوەکەی رەیان مەغریبیان کردبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چەند رۆژی رابردوودا رەیانی پێنج ساڵان کە لەنێو بیرێکی 32 مەتریدا لە مەغریب بۆ ماوەی چەند رۆژێک گیریخواردبوو، بەڵام لە کۆتایدا دوای دەرهێنانی لە بیرەکە گیانی لەدەستدا ئەم رووداوەش کاریگەرییەکی زۆری لە جیهاندا لێکەوتەوە.
دوای ئەم رووداوە بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان، ئەو بەشەی فیلم کارتۆنی سیمبسۆنەکانیان بڵاوکردەوە کەتێیدا دەردەکەوێت منداڵێک دەکەوێتە چاڵێكەوە و هەوڵی رزگارکردنی دەدرێت، کە ئەمەش هاوشێوەی ئەو رووداوەبوو کەبەسەر رەیانی مەغریبیدا هات، بەڵام لە فلیم کارتۆنەکەدا منداڵەکە رزگار دەکرێت بە پێچەوانەی رووداوە راستەقینەکەوە.
فیلم کارتۆنی سیمبسۆنەکان لە پێشوتریشدا پێشبینی بەشێکی زۆر لە رووداوە گرنگەکانی جیهانیان کردووە.
https://www.youtube.com/watch?v=ZhMS7Iz-Uc8
ر. ئ.