کوردستانی
ژیانی سەدان کورد لە ئۆکرانیا لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و خوێندکاری کورد لە ئۆکرانیان و لە ئەگەری هێرشی روسیا بۆسەر ئەو وڵاتە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، لەوبارەیەوە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم دەڵێت "لەڕێگەی باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا ئاسانکارییان بۆ دەکەین بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان".
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی لەئێستادا لە ئۆکرانیان و هێرشی روسیا بۆسەر ئەو وڵاتە لە ئانوساتدایە سەفین دزەی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک ئاگادارن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئۆکرانیا نوێنەرایەتییان نییە، بەڵام لەڕێگەی باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا ئاسانکارییان بۆ دەکەین بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان".
رونیشیکردەوە "ئەو هاوڵاتییە کوردانەی لەئێستادا لە ئۆکرانیان و پەیوەندیان بە ئێمەوە کردووە، رێنمایی و ئامژگاریمان کردوون کە دەتوانین هەموو هاوکارییەکی پێویستیان لە باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا بۆ گەڕانەوەیان وەربگرین".
ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کورد لەئێستادا لە وڵاتی ئۆکرانیان کە پێشتر بە مەبەستی گەشت و مانەوە یاخود هەندێکیان خوێندکارن و بۆ خوێندن چوونەتە ئەو وڵاتە و بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا هەیە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
ر. ئ.

بیروڕا