کوردستانی

"بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی نادەستورییە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی نادەستورییە"
مەودا میدیا-

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی له‌سه‌ر ناده‌ستوربوونی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم دەڵێت "گه‌لی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ هیچ لایه‌نێكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واوی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆیه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بكات ده‌یگرینەبه‌ر".

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی عیراق سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و غازی ھەرێم، نادەستورییە چونکە بەپێی دەستووری عیراق پەرلەمانی کوردستان دەسەڵاتی یاسادانانی ھەیە و ئەو بڕیارەش لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی "لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و نوێنەرانیان لە بەغدا لە سەر ھێڵن بۆ ئەوەی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارەی دادگەی فیدڕاڵی کەم بکرێنەوە".

دادگەی فیدڕاڵی عیراق دوێنێ سێشه‌ممه‌ کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە نووسراوێکدا چەند بڕیارێکیدا و تیایدا هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دادگەكه‌دا بڕیاردراوه‌ كه‌ یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان "ده‌ستوری نییه‌" و پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ چونكه‌ بڕیاری ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ماده‌كانی (110، 111، 112، 115، 121 و 130)ی كۆماری عیراقه هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراق به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت و دیوانی چاودێری دارایی عیراق پابه‌ندكراون كه‌ چاودێری ته‌واوی گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و گاز بكه‌ن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan