کوردستانی
پیاوێک خۆی و ژنەکەشی کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم یەکێک لە کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی پیاوێک تەقە لە هاوسەرەکەی دەکات و دواتریش چەند فیشەکێک بە خۆیەوە دەنێت، تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت "کە قوربانییەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە ژنەکە گیانی لەدەستداوە، پاش کەمێکیش پیاوەکەش گیانی لەدەستدا".
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی سەبارەت بە رووداوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌ندرایه په‌یمانگەی پزیشكی دادوه‌ری كه ئاسه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یەوەبووە، هاوکات پیاوێکیش کە بەهەمان شێوە شوێنەواری گوللـە بەجەستەیەوەبووە بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام پاش کەمێک ئەویش گیانی لەدەستداوە و دواتر به‌ره‌و پزیشكی دادی به‌ڕێكرا".

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی دەشڵێت "تائێستا رووداوه‌كه رون نییه و ته‌رمه‌كان له پزیشكی دادین و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت".
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئه‌و ژن و پیاوه ئێزیدین و له‌به‌رده‌م شوقه‌كانی رۆژ سیتی رووداوه‌كه روویداوه، به‌جۆرێكیش بووه كه پیاوه‌كه له‌ڕێگه‌ی ده‌مانچه و به‌هۆی كێشه‌ی نێوانیان، هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه و پاشانیش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
ر. ئ.
بیروڕا