کوردستانی
تۆمەتبارێک لە سلێمانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەك هەڕەشەی لە سكاڵاكار كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی رزگاری سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە بەچەكی جۆری دەمانچە هەڕەشەی لێكراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "لەئێستادا تۆمەتبار ( س. ش. ع. ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


