کوردستانی

پێنج کەس بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج کەس بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

لەماوەی 24 کاتژمێردا لە پاریزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێنج هاوڵاتی بەهۆی گازەوە گیانیان لەدەستداوە، کە دووان لەوان خەڵکی شاری پاوەبووەنە.
 
شەوی رابردوو کە دەکاتە دوێنێ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 دوو هاوڵاتی لە شاری پاوە بە ناوەکانی (چیاکۆ تاهیری نیا و فەردین پەناهی) بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستدا، بە پێی زانیارییەکانیش ئەو دوو هاوڵاتییە خەڵکی گوندی دەڵەمەرزی ناوچەی هەورامان بوون، بۆ کۆڵبەری لە شاری پاوە ژیاون و تەمەنیان لە نێوان 24 و 25 ساڵان بووە.
 
هاوکات دوای نیوەڕۆی دوێنێ لە گوندی سیابی خواروو لە نزیک کرماشان سێ کەس بەهۆی گازی ماڵانەوە گیانیان لەدەستدا، کە سێ پیاوی تەمەن 53، 35 و27 ساڵان بوون و لە گوندی سیابی سەر بە بێستون گیانیان لەدەستداوە.
 
لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستانیش چەند رووداوێکی هاوشێوە روویانداوە دیارترینیان رووداوەکەی دەڤەری دهۆک بوو کە تێیدا دایکێک چەند منداڵێکی بە گاز گیانیان لەدەستدا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan