کوردستانی
باندێكی مەترسیدار ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران باندێكی پێنج كه‌سی به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌ستگیركرد و رێكاری یاسایی بەرانبەریان دەگرنەبەر.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران کە تێیدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی ناوشاری سـۆران له‌وه‌ی كه باندێكی پێنج كه‌سی هه‌ڵساون به بازرگانیكردن به ئافـره‌تێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆران توانرا تۆمه‌تباران به‌پێی ماده‌ی شەش له یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌ستگیر بكرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو له تۆمه‌تباره‌كان دانیشتوی شاری هه‌ولێرن، یه‌كێكیشیان دانیشتوی قه‌زای ئاكرێیه، دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ش دانیشتوی سۆرانن، له‌دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، له‌ئێستاشدا رێككاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
هاوکات پۆلیسی سۆران له په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتییان ده‌ڵێت "دڵنیایی ده‌ده‌ین به ھاوڵاتییان كه چاوپۆشی له ھیچ تۆمه‌تبارێك ناكرێت له هه‌ر شوێنێك خۆیان حه‌شار بده‌ن له‌ده‌ست یاسا رزگاریان نابێت".
ر. ئ.

بیروڕا