کوردستانی
شەپۆلێکى باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینیدەکات لە ئێوارەی رۆژی ھەینییەوە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکى باران و ھەورە بروسکەوە.
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینیدەکات لە ئێوارەی رۆژی ھەینییەوە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکى باران و ھەورە بروسکەوە.
ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری دەبێت تا رۆژی یەکشەمە 20/2/2020 بەشێوەی بارانی پەرتەوازە و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەھەندێک کاتدا.
دەشڵێت، لە رۆژانی یەکشەمە و دووشەمەدا 21/2/2022 نزمەپاڵەپەستۆیەکی ناجێگیری دیکە بە ھاتنی شێ و گەرمی لە دەریای سوور کاردەکاتەوە سەر کەشی ناوچەکە، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین کاریگەری زیاتر دەبێت ھاوشێوەی حاڵەتی یەکەم بارانەکان پەرتەوازە و ناجێگیر دەبن لە ناوچەکەدا بەشێوەی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخور و لەناکاو لەھەندێک کاتدا و زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا بە بەرزی و جێگیری دەمێنێتەوە بەھۆی نەبوونی بارستە ھەوای سارد و کاریگەری ئەو شێ و گەرمیەی روو دەکاتە ناوچەکە.
بەوتەى ئەو شارەزایە، لە کۆتایی ھەفتەی ئایندەشدا رۆژی ھەینی 25/2/2022 ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی مامناوەندی باران بارین ھەیە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارینەوەی بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


