کوردستانی
روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی خاو دابەشکردنی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خاو دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2022 روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت بەغدا ناردنی 200 ملیارەکەی دواخستووە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عیراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عیراقی فیدراڵی سالى(2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1)تا 16/شوباتی 2022 ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تاڕادەیەک خاوبووەتەوە".
ئەوەس هاتووە "بۆئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی 2/ 2022 دابەشکردنی موچەی مانگی (1) بەردەوام بێت".
س،ر

بیروڕا