کوردستانی

دواین زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواین بڕیار بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان زانیاری دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات "هیچ بڕیارێکی نوێ نەدراوە".

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەم کاتەدا هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بەهەمان شێوازی رابردوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "هەر بڕیار و رێنماییەکی نوێ هەبێت بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڵاوی دەکەینەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan