کوردستانی

یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بەم توێژە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە لە شاری سلێمانی پرۆژەیەکی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی دروستبکرێت و لەئێستادا کار دەکرێت بۆئەوەی لە زووترین کاتدا پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "زەوی پرۆژەکەمان رادەستکراوە و شوێنەکەی زۆرباش گونجاوە، لەئێستادا کار بۆ سایت پلانەکەی دەکەن".

باسی لەوەشکرد "کاتێک بەردی بنا‌غەی پرۆژەکەمان دانا دەست بە دابەشکردنی پرۆژەکە دەکەین بە شێوەی فۆڕم، هەوڵدەدەین بیدەین بەو کەسانەی کە زۆر شایستەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan