کوردستانی
دەرماڵەی خوێندکاران خەرجدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کاتی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران رایگەیاند، ھەموو رێکارەکانی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو کراوە، بەڵام لە بانکەکاندا پارە نییە بۆ خەرجکردنی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022 سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکاران عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "ھەموو رێکارەکانی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو کراوە، تەنها چاوڕێین لە بانکەکانەوە بڕی پارەی پێویست دابین بکرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت بەسەر زانکۆ و پەیمانگەکاندا، بەڵام لە بانکەکاندا پارە نییە".
وتیشی "چەکی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران رەوانەی بانکەکان کراوە، تەنها لەسەر ئەوە وەستاوە بانکەکان پارەیان بێتە بەردەست و بەسەر زانکۆکاندا دابەش بکرێت، دەشڵێت، پارەی دەرماڵەی هەر زانکۆیەک لە بانکی شارەکەی خۆیەوە دابین دەکرێت".
دوای زنجیرەیەک لە خۆپیشاندان و ناڕەزای خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی خوێنکارانی دا.
ر. ئ.
بیروڕا