کوردستانی

كرێكارێك له‌كاتى كاركردندا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كرێكارێك له‌كاتى كاركردندا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

كرێكارێكی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە ناحیەی عەربەتی سەربە پارێزگای سلێمانی، له‌كاتى كاركردندا ئامێری كۆنكرێت كه‌وتووه‌ به‌سه‌ریدا و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئەمڕۆ پینجشەممە 17ی شوباتی 2022 سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی به‌ مەودا میدیای  راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ لە کاتی کارکردندا كرێكارێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستانه‌ له‌ ناحیه‌ى عه‌ربه‌تى سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى ئامێری كۆنكرێت كه‌وتووه‌ به‌سه‌ریدا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی "ته‌رمى كرێكاره‌كه‌ له‌ئێستادا بە مەبەستی توێكاری لە پزیشكی دادی سلێمانییە".

بەهۆی خراپی باری دارایی، ناجێگیری ئەمنی و شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەکی زۆر هاونیشتیمانی ئەو پارچەیەی کوردستان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan