کوردستانی
ئۆتۆمبێلێکی رەنگ رەشی حکومی هەرا دەنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رووداوێك به ئۆتۆمبێلێكی حكومی له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هەولێر رووده‌دات، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه هاتووه‌ته ده‌نگ و داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكرێت. باس لەوەش دەکرێت رووداوەکە بە لاندکروزەێکی رەنگ رەش ژمارە (شارەوانی) حکومی بووە.
رووداوێك به ئۆتۆمبێلێكی حكومی له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هەولێر رووده‌دات، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه هاتووه‌ته ده‌نگ و داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكرێت. باس لەوەش دەکرێت رووداوەکە بە لاندکروزەێکی رەنگ رەش ژمارە (شارەوانی) حکومی بووە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر:
لە چەند کاتژمێری رابردوو، شەوی پێنجشەممە 17ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی رووداوێکی هاتوچۆ بڵاوبوه‌وه کە لەپێش گوندی (ئیتاڵی دوو) لەسەر شەقامی 120مەتری لە هەولێر روویداوه.
رووداوەکە لە نێوان لاندکروزەێکی رەنگ رەش ژمارە (شارەوانی)حکومی بوو، لەگەڵ 5 ئۆتو=ۆمبێلی دیکە بوو.
لە گرتەکە دیاربوو کە شوفێری ئۆتۆمبێلە لاندکروزەرە حکومییەکە بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووبوو، ئەمەش بووه هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی نائاسایی رەفتار بکات.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەکە، لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەلێکۆڵینەوە کرا.
ئەنجامە بەراییەکان دەریانخست رووداوەکە لە دەروازەی گوندی (ئیتاڵی دوو) روویداوە کاتێک کە لاندکروزەرە حکومییەکە ویستویەتی بچێتە ناو ئه‌و گونده، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە پێش و پشتی هەبوون و لە ئەنجامدا شوفێرەکە کۆنترۆڵی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی نەماوە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکان تووشی پێکدادان بووە.
لە رووداوه‌كه جگە لە زیانی مادی کە بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هەموو لایەنەکانی ناو رووداوەکە لەنێوان خۆیان پێکهاتوون، سکاڵایان دژی یەکتری تۆمارنەکردووە، ئەوەی پەیوەندی بە مافی حکومەتەوە هەیە، بە فەرمانی جەنابی وەزیری ناوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە حکوومیەکە داگیراوە و رەوانەی گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتووچۆی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی راستییەکان لەگەڵ شوفێرەکە دەستیپێکردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هەولێر
2022/2/18
ک. ر
ک. ر
بیروڕا


