کوردستانی
باران بارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی باران بارینەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەمڕۆ هەینی لە بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە رۆژانی داھاتووشدا شەپۆلێکی دیکەی باران بارین تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت "ئەمڕۆ ئاسمانی سەرجەم ناوچەکان ھەوری تەواو دەبێت و نمەباران بە شێوەی بچڕ بچڕ لە سنووری ھەولێر و دھۆک و راپەڕین دەبارێت".
باس لەوەش دەکات "لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت، لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و گەرمیانیش ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک دڵۆپە باران، بە گشتیش پلەکانی گەرما ٣ پلە نزم دەبنەوە".

ک.ر.
بیروڕا