کوردستانی

نەبەز ئیسماعیل: چاوەڕێی سعودییەن لەبارەی حەجکردنی ئەمساڵەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەبەز ئیسماعیل: چاوەڕێی سعودییەن لەبارەی حەجکردنی  ئەمساڵەوە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات چاوەڕێی وڵاتی سعودییە دەکەن بریاری کۆتایی بدات لەبارەی شێوازی حەجکردنی ئەمساڵەوە ئاماژەی بەوەش کردووە لەئێستادا بۆ ئەمساڵ ناوی نوێ نانووسرێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ مەودا میدیا دەڵێت " لە ساڵی 2019 ناوی ئەوانەی دەیانویست بچن بۆ حەج ناوەکانیان راکێشراون، بەڵام لەبەر پەتای کۆرۆنا حەجی دووساڵ لەمەو پێش نەکراوە".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە قسەکانیدا بۆ مەودا میدیا دەشڵێت " لەئێستا بۆ ئەمساڵ ناوی نوێ نانووسرێت، ئەمساڵ لە کۆی 70 ھەزار داواکاری  4350  ئەوانەی دەیانەوێت بچن بۆ حەج تیروپشکیان بۆ کراوە ناویان دەرچووە".

نەبەز ئیسماعیل باس لەوەش دەکات "نازانین حەجکردن بۆ ئەمساڵ چۆن دەبێ رێژەکەش چۆنە جارێ چاوەڕێ دەکەین" ئاماژە بەوەش دەکات "ئێمە ئامادەکاریمان کردووە لە ئەگەری ھەبوونی حەجکردن بۆ ئەمساڵ".

"چاوەڕێی وڵاتی سعودییە دەکەین بڕیاری کۆتایی بدات"وتەبێژەکەی ئەوقاف وای بە مەودا میدیا وت.

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan