کوردستانی

تەرمی منداڵێک لە هەولێر دەدۆزرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی منداڵێک لە هەولێر دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ هەینی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لە نزیک گوندی سفەیەی سەر بە قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئاودا خنکا، باس لەوەش دەکات دوای ماوەیەک بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت "لە نزیک گوندی سفەیەی سەر بە قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر منداڵێک لە ئاودا خنکا".

باس لەوەش دەکات "دوای ماوەیەک بەهەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی توانرا تەرمی منداڵەکە بدۆزرێتەوە".




ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan