کوردستانی
شیروان میرزا: بەهای دۆلار دانابەزێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لەبارەی ئەو ناجێگیرییەی ئێستا لە بەهای دۆلاردا هەیە ئەندامێکی پێشوی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "ئەو بەرز و نزمییەی ئێستا لە بەهای دۆلاردا هەیە کاتییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نامێنێت، بەهای دۆلار جێگیر دەبێتەوە".

سەبارەت بە ناجێگیری بەهای دۆلار لەئێستادا شیروان میرزا، ئهندامى پێشوی لیژنەی دارایی لە ئهنجومهنى نوێنهرانى عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ناجێگیرەییەی ئێستا لە بەهای دۆلاردا هەیە تەنها ترس و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییانە لەخۆڕا، ئەینا لە تویتەکەی موقتەدا سهدردا بۆ بانگهێشتكردنى پارێزگارى بانكى ناوهندی و وهزیری دارایی بۆ پهرلهمان بەهیچ شێوەیەک باس لە گۆڕانکاریی و دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار نەکراوە".
جەخیشیکردەوە "ئەو لێدوانە سیاسییانەی کە هەیە بەهیچ شێوەیەک کاریگەرییان نابێت لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، تەنانەت بانکی ناوەندی عیراقیش ناتوانێت بەهای دۆلار داببەزێنێتەوە لەئێستادا".
لە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر راستەوخۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا دابەزی بەجۆرێک لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی بەهای 100 دۆلار ئەمەریکی دابەزی بۆ 143 هەزار و 500 دیناری عیراقی.
ر. ئ.