کوردستانی
خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستیپێکرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستیپێکرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "تایبەت بە خوێندکاران و قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان، خەرجکردنی پاڵپشتیی دارایی دەستیپێکرد".
بەپێی راگەیەندراوەکە بڕی پارەی دەرماڵە بۆ خوێندکارانی ناوەوەی شار 40 هەزار دینار و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار 60 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت.
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، تێیدا داوای گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکارانیان دەکرد کە لە ساڵی 2014 و سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێم بڕدرابوو.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


