کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی پلەیەکن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە تا 31ی 12ی 2015 کاتی پلەبەرزکردنەوەیان بووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاری پلەبەرزکردنەوەیانی دا.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە بەرواری 16ی شوباتی 2022 ی لەسەرە و وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە، لیستی زانیاری تەواوی ئەو فەرمانبەرە پلە یەکانەیان بۆ رەوانە بکەن کەتا 31ی 12ی 2015 کاتی پلەبەرزکردنەوەیان هاتووە.

لە نووسراوەکەدا داوایشیکردووە، بە لیستێک لەگەڵ دیاریکردنی بڕی ئەو پارەیەی پاش بەرزکردنەوەی پلەیان دەیانبێت رەوانە بکەن تا کاری پێویست ئەنجامبدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە لەساڵی 2016ەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم جگە لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە راگیراوە و تائێستا وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی رانەگەیەندراوە.

ر.ئ.
Qaiwan
Qaiwan