کوردستانی

لەم شارە شەڕەتەقە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارە شەڕەتەقە روویدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سەرلەئێوارە لە گەڕەکی سەرکارێزان لە شاری ھەولێر شەرەتەقە روویدا و بەھۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، ئیوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان شۆفێر و سەرنشینی دوو ئۆتۆمبیل روویدا و سێ کەس بریندار بوون، کە ژنێک و منداڵێک و کاسبکارێکی نانەواخانەیەکە. 

بە وتەی سەرچاوەکە، دوای رووداوەکەش ھێزەئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و لێکۆلینەوەیان دەستپێکرد.

سەرچاوەکە وتیشی، شەڕەکە لەبەردەم نانەواخانەیەک بووە و بریندارەکانیش ھیچ پەیوەندیان بە شەرکەوە نەبوە تائیستاش بەفەرمی ھۆکارەی شەرەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران رانەگەیاندراوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan