کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستییەوە
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بەهۆی کۆبوونەوەی "خۆڵ و خاشاک" هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی "نەخۆشیی کوشندەی گواستراوە" دەدات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە هاتووە "لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کوشندەی گواستراوە ئاگاداردەکەینەوە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک و ئەو پاشماوە جۆراوجۆرانەی لەناو شار و کۆڵان و سەر شۆستە و شەقامەکان فڕێدراون" داواش دەکەن کاری پێویست بکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە".

ماوەیەکە بەهۆی دابیننەکردنی پارەی کۆمپانیاکانی پاکردنەوە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە، ژینگە پارێزان مانیانگرتووە و ناچنە سەر کارەکانیان و ئەوەش وای کردووە بڕێکی زۆر خاشاک و خۆڵ کۆببێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan