کوردستانی
ئەمڕۆ ئومێد بەرۆشکی ئازاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ ماوەی سزادانی ئۆمێد بەرۆشکی تەواو دەبێت و دوای زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ لە چاکسازی دهۆک ئازاد دەکرێت.
یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ ماوەی سزادانی ئۆمێد بەرۆشکی تەواو دەبێت و دوای زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ لە چاکسازی دهۆک ئازاد دەکرێت.
بەشدار چاوشین، پارێزەری گیراوانی بادینان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەمڕۆ ماوەی سزادانی ئۆمێد بەرۆشکی تەواو دەبێت و ئازاد دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە یەک ساڵ و چوار مانگە ئومێد بەرۆشکی لەسەر سکاڵای ئەنجومەنی ئاسایش و چەند سکاڵایەکی دیکە لە زینداندایە.
روونیشیكردهوه، ئهو رۆژنامەنووسە بادینان، سێ سكاڵاى لهسهر بوو، سزای یەکەمیان ساڵێک و یەک مانگ و سزای دووەمیان شەش مانگ بوو ئهمڕۆش ههر دوو ماوهكهى تهواو بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، سكاڵای سێیهمى لهلایهن پهرلهمانتارێكى پارتییهوه بوو ئهویش دهستبهردارى سكاڵاكهى بوو بۆیه ئهمڕۆ ئومێد ئازاد دهكرێت.
ر. ئ.
بیروڕا


