کوردستانی
لیستی مووچە گۆڕانی بەسەرداهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانەی مووچەیان وەنەگرتووە راگەیاند.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە مووچەی 22ی 2ی 2022 مووچەی مانگی یەکی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و رۆژی چوارشەممە 23ی 2ی 2022 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.
هەر بە پێی خشتەکە رۆژی پێنجشەممەش 24ی 2ی 2022 مووچەی سەرۆکایەتیی ھەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا