گشتی
کەسە سەرنجڕاکێشەکان بەرگریی لەشیان بەهێزە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەناوبانگی بەریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر بەرگیی لەش و دەڵێت "مرۆڤ هەرچەندە سەرنج راکێشتربێت، بەرگریی لەشی بەهێزتر دەبێت".
توێژینەوەیەک لە زانکۆی تەکساس کریستیان لەسەر 152 کەس ئەنجامدراوە، تێیدا بە تیشکخستنەسەر شێواز و جیاوازی روخساریان بەبێ ماکیاژ و بەکارهێنانی هیچ کەرەستەیەکی جوانکاری وێنەیان گیراوە، ئەنجامی توێژینەوەکە لە رۆژنامەی بەناوبانگی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە.

دواتر لەلایەن نزیکەی 500 کەسەوە هەڵسەنگاندن بۆ رادەی سەرنجڕاکێشی ئەوکەسانە کراوە کە وەک سامپڵ(نموونە) بۆ توێژینەوەکە وەرگیراون، پاشان پشکنینی خوێن بۆ بەشداربووەکان کراوە و بەپێی ئەنجامەکان دەرکەوتووە، ئەوانەی بە سەرنجڕاکێشتر دانراون بەرگریی لەشیان بەهێزتربووە.
بەپێی توێژینەوەکە سەرنجڕاکێشەکان زیاتر ئەوکەسانەبوون کە چاویان گەورە و گەشە، پێستیان ساف و روونە، ئەوانەش بەشێوەیەکی گشتیی تەندروستییەکی باشیان هەیە.
لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بابەتی بەهێزی بەرگریی لەش بابەتێکی گەرمی نێو بواری تەندروستیی بووە، بۆ رێگری لە تووشبوون و کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ پزیشکان بەردەوام رێنمایی هاوڵاتییانیان کردووە گرنگی بە بەهێزکردنی بەرگریی لەشیان بدەن.
ر. ئ.