کوردستانی
داشکاندن لە قەرزەکانی هاوڵاتییاندا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی بە نەقدی قەرزەکانیان دەدەنەوە داشکاندیان بۆ دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو هاوڵاتییانەی كە بە شێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە داشكاندنی رێژەی 15% نایانگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی شوباتی 2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی و بە مەبەستی ئاسانكاری و بارسووككردنی هاووڵاتییان پاڵپشت بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و ئەو هاوڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی رێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن بە مەرجێك هاووڵاتییان لە ماوەی 90 رۆژدا دەست بە مامەڵەكانیان بكەن".

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە و ئاراستەی دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەت لە سەرجەم شار و شارۆچكە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بە مەبەستی بارسووككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان بڕیارمانداوە بە قیستكردنی قەرزەكانی حكومەت.
وەك لە بڕیارەكەدا ئاماژەی پێدراوە، بڕی هەر قیستێك دەستنیشان بكرێت و هاوڵاتیش پابەندە مانگانە بە دانەوەی قیستەكەی كە دەتوانێت قەرزەكەی بۆ 12 مانگ بكاتە قیست.
هەروەها ئەو هاوڵاتییانەیشی دەیانەوێت قەرزەكانیان بە یەكجار و بەبێ قیست بدەنەوە، داشكاندنی رێژەی 15%یان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی كە بە شێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە داشكاندنی رێژەی 15% نایانگرێتەوە، بەڵكو دەتوانن بەشێوەی قیست لە ماوەی 12 مانگدا قەرزەكانیان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.
س،ر
س،ر
بیروڕا