کوردستانی

مژدەیەک بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

کۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2022 کۆتایی دێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی 25ی ئەم مانگە دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە رۆژی 27ی مانگ کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت".

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند "بەهەمان شێوەی مانگەکانی رابردوو یەکەم وەزارەت کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan