کوردستانی
نازم دەباغ: بۆچوونی ئێران سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی وەک بۆچوونی وڵاتانی دیکەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت بۆچوونی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عیراق وەک بۆچوونی وڵاتانی دیکە وایە، ئاماژە بەوەشدەکات نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نافرۆشرێت تەنها بە شێوازێکی زۆر کەم نەبێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "بۆچوونی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عیراق وەک بۆچوونی وڵاتانی دیکە وایە، واتە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەر وڵاتێکی دیکەی دەرەوە ئەوە بە کێشەیەکی ناوخۆیی عیراقی دەزانن پێویستی بەوەیە کە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق لەڕێگەی یاسایی و سیاسی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن بە رەچاوکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەربارەی بەشداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کڕین و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی من پێی ئاگاداربم، چونکە مەرج نیـیە %100 هەموو شتێک ئاگاداربم، نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نافرۆشرێت تەنها بە شێوازێکی زۆر کەم نەبێت کە لە باشترین حاڵەتدا بە نەوت و نەوتی رەشیش ترانزێت دەکرێت لەڕێگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی یان جاری وا هەیە دراوە بە پاڵاوگەکانی ئێران لە نزیک مەرز وەکو کرماشان، نەگەیشتووەتە 30-35 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".
س،ر

بیروڕا