کوردستانی

11 کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


11 کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی کێبڵی کارەبا کە لە 11 کەس پێکهاتبوون لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سۆران هاتووە "دوای بڵاوبونەوەی چەند حاڵەتێکی دزیکردن بەتایبەت دزینی کێبڵی کارەبایی لەو خانوانەی تازە دروستدەکرێن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران  بە دواداچوونێکی وردیان دەستپێکرد توانیان 11 کەس لەکاتی تواندنەوەی کێبڵ و وایەری کارەبایی دەستگیربکەن".

ئەوەش هاتووە "لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێکی زۆر وایەر و کێبڵی کارەباییدا گیراوە و تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیان ناوە، بەوتەی خۆیان حەوت دزیان لە کات و شوێنی جیاواز ئەنجامداوە'.

ئاماژە بەوەدراوە "لەئێستادا بە بڕیاڕی دادوەر گشت تۆمەتباران راگیراون بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزاکان و لێکۆڵینەوەش ڵەگەڵیان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan