کوردستانی
ئاوی بەنداوی دوکان زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، لە نیوەی مانگی رابردووەوە ئاوی بەنداوی دوکان لە زیادبووندایە، ئاستی ئاوەکەش نزیکەی سێ مەتر زیادیکردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو زیاتر بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، لە نیوەی مانگی رابردووەوە ئاوی بەنداوی دوکان لە زیادبووندایە، ئاستی ئاوەکەش نزیکەی سێ مەتر زیادیکردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو زیاتر بەرزبووەتەوە.
دوای ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و سەبارەت بە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بۆ ئەمساڵ کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 10ی مانگی رابردووەوە تاکو 10ی ئەم مانگە ئاستی ئاوی بەنداوەکە دوو مەتر و 86 سانتیم مەتر زیادیدکردووە، رۆژانەش لە زیادبووندایە ئاوی باراناوی ئەو ناوچەنەی دەکەونە پشت بەنداوەکەوە دەچنەوە ناوی".
باسی لەوەشکرد، هەرچەندە ئاستی ئاوی بەنداوەکە نەگەیشتووەتەوە ئاستی ساڵانی پێشووتر، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر باشترە و پێشبینیش دەکەین، بڕی ئەو ئاوەی لە بەنداوەکەدایە بۆ 50% بەرز ببێتەوە.
باسی لەوەشکرد، هەرچەندە ئاستی ئاوی بەنداوەکە نەگەیشتووەتەوە ئاستی ساڵانی پێشووتر، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر باشترە و پێشبینیش دەکەین، بڕی ئەو ئاوەی لە بەنداوەکەدایە بۆ 50% بەرز ببێتەوە.
دوای ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە چڕەی کە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵ روویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد تا رادەیەک مەترسی وشکەساڵی کەمبووەتەوە، کە پێشتر بە هۆی کەمی باران بارین ترسی وشکەساڵی لە ئارادابوو.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


