کوردستانی
شەپۆلێکی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت "لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی باران بارینی لاواز ناچەکە دەگرێتەوە، سبەینێ پێنجشەممەش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە".
سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژی هەینی و شەممەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شەپۆلەکە لاواز دەبێت و بارانی ماوە کورت و مامناوەند دەبارێت".

سەبارەت بە تێپەڕاندنی مەترسی وشکەساڵیش ئاسۆ کەمال وتی "جارێ زووە بۆ ئەوەی قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین، چونکە وەرزی بەهارمان لە بەردەمە کە %35 بارانی ساڵەکە لەو وەرزەدا دەبارێت".
بەپێی زایارییەکان لە هەرێمی کوردستان ساڵانە بۆ وەرزێکی ئاسایی پێویستە 700 ملیمەتر باران ببارێت، بەڵام تائێستا رێژەی باران بارین بە گشتی لە هەرێم 350 ملیمەتری تێنەپەڕاندووە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا