کوردستانی
پەیامێکی بەپەلە لە سەرۆکی حکومەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی رووداوی گیان لەدەستدانی شنیار ئەنوەرەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، نیگەرانە لەو توندوتیژیانەی دژ بەژنان دەکرێت و "هیچ شهرەفێک له ژن كوشتندا نییه".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوی گیان لەدەستدانی شنیار ئەنوەر بەهۆی ئەوەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندراوە لە پەیامێکدا رایگەیاند "زۆر نیگەران و خهمبارم به رووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، لێرهدا دووبارهی دهكهمهوه كه هیچ شهرەفێک له ژن كوشتندا نییه".
دهقی پهیامهكه

زۆر نیگەران و خهمبارم به رووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێرهدا دووبارهی دهكهمهوه كه هیچ شهرەفێک له ژن كوشتندا نییه.
لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر رووداوی دڵتهزێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمهندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارهكه و پشتگیری خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە.
تەنیا لەم ساڵەدا، 9 ئافرەتی بێتاوان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، ئەم تاوانانە دهبێت بوەستن و وەک خەڵکی کوردستان، نابێت قبوڵی بکەین، وەک حکومەتیش ئێمە ھاوکار و پاڵپشتی دادگە دەبین لەسەپاندنی توندترین سزا بۆ ئەم تاوانانە.
من سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه له مهترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و پابەندبوونێكی جدی هەیە، ھەربۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، پێویستی بە بهشداریی ههموومان هەیە وەک چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی، بهرپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتییەکان، ھەروەھا پێویستمان بە ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی دادوەریدا ھەیە.
ئێمە ھەموو ھەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بەم تاوانانە .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا