کوردستانی
بەرپرسی حزبێک رفێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئێوارەی ئەمڕۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەلایەن بازگەیەکی کاتی پۆلیسی فیدراڵییەوە لە کەرکوک دەستگیرکراوە، وتەبێژی حزبی سۆسیالست-یش دەڵێت "بە بیانوی هەڵگرتنی چەک دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا ئەو مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی هەیە".
بەختیار کەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممە 23ی شوباتی 2022، ره‌سوڵ ره‌ئوف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی بە بازگه‌یه‌كی کاتی پۆلیسی فیدراڵی له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری کەرکوک بە بیانوی هەڵگرتنی چەک دەستگیرکرا، بەڵام خۆشبەختانە کەمێک بەر لەئێستا بەبێ کێشە ئازادکراوە".

روونیشیکردەوە "بەرپرسەکەی سۆسیالست دیموکرات لە کاتی گەڕانەوەی لە مەڵبەندی حزبەکەیەوە بۆ ماڵەوە بەناو بازگەیەکی کاتی پۆلیسی فیدراڵی تێپەڕیوە و تووشی ئەو رووداوە هاتووە".
ئەوە لەکاتێکدایە له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017وه، ئەمنییەتی شاری کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵی پۆلیسی فیدراڵی و هێزە عیراقییەکانی دیکەدایە.
وێنەی ره‌سوڵ ره‌ئوف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
ر. ئ.

بیروڕا