کوردستانی
کێڵگە پەلەوەرییەکان: لە زەرەرداین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هۆکاری جۆراوجۆر رێ لە هەناردەکردنی مریشک بۆ ناوچەکانی خواروی عیراق دەگیرێت، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری کێشەکانیان بۆ بکات.
بە هۆکاری جۆراوجۆر رێ لە هەناردەکردنی مریشک بۆ ناوچەکانی خواروی عیراق دەگیرێت، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری کێشەکانیان بۆ بکات.
لە راگەیەندراوێکد ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لەلایەن هەندێك هێزی چەكدار لە ناوەڕاست و خواروی عیراق بە بیانوی نابەجێ رێگریدەكرێت لە هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین) بۆ ناوچەكانی دیكەی عیراق".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی گرانبوونی پێویستییەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر کە رۆژ بەڕۆژ لە هەڵکشاندایە بەشێوەیەک تێچوی هەر کیلۆیەک گۆشتی مریشک زیاتر لە سێ هەزار دینارە، نرخیشی لە بازاڕدا کەمتر لە 2400 دینارە، بەوەش خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بەردەوام لە زیاندان، رێگەگرتن لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان ئەرکیان قورستر دەکات".
کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان داوا لە حکومەت و پەرلەمانتارانی کوردستان و عیراق دەکات هەوڵی جدی بدەن بۆ کردنەوەی ئەو رێگەیە و کارئاسانییکردن بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە هەموو ناوچەکانی عیراق.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


