کوردستانی
"ھەنگاوی باشمان لە پرۆسەی چاکسازی جێبەجێکردووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێکەوە باسیان لەدواپێشھاتەکانی عیراق و جیھان و پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان کرد.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێکەوە باسیان لەدواپێشھاتەکانی عیراق و جیھان و پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی شوباتی 2022 لە ھەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کلێمێنچ زێمتنەر، کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان، باسی پەیوەندییەکان و قۆناغەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتەکانی عیراق و جیھانیان کرد.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ کونسڵی گشتیی ئەڵمانیای روونکردەوە، ھەنگاوی باشیان جێبەجێ کردووە لە پرۆسەی گشتگیری چاکسازی لە سێکتەرە جیاجیاکان و تیشکی خستەسەر ئەوەی پرۆسەکە بەردەوامە و سورین لەسەر سەرپێخستنی، ھەر لەوبارەیەوە، ستایشی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە ھاوکاریان بووە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانی چاکسازی و داوای کرد بەردەوام بن لە ھاوکاریکردنی حکومەتی ھەرێم.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قوباد تاڵەبانی، باسی لە دواپێشھاتە سیاسییەکانی عیراق کرد و جەختی کردەوە، پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەماھەنگی بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی پاش ھەڵبژاردن بۆ ئەوەی بۆشایی درووست نەبێت و زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەکان نەگەیەنێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشیاندا بارودۆخی ھەنوکەیی نێودەوڵەتی تاوتوێکرا و مەترسییەکانیش خرانەروو.
ر. ئ.
بیروڕا


