کوردستانی
پێوەری زیرەک دەکرێتەوە بە 40 ئەمپێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای کەمکردنەوەی ئەمپێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر جارێکی دیکە وەزارەتی کارەبا ئەمپێرەکانی کارەبا زیاد دەکاتەوە.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند "لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە".
دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەهۆی سەرماوە لای هاوڵاتییان زیادیكرد، وەزارەتی كارەبا پێدانی ئەمپێرەكانی كارەبای لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر كەمكردەوە، بە ئامانجی زیادكردنی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاوڵاتییان.
ر. ئ.

بیروڕا