کوردستانی

روونکردنەوە لەبارەی جۆرێک دەرمانی ساختەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە لەبارەی جۆرێک دەرمانی ساختەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان و لقی ھەولێری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە لەبارەی جۆرێک دەرمانی ساختە لە دەرمانخانەیەکی شاری هەولێر.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "پاش دەست كەوتنی زانیاری سەبارەت بە بوونی دەرمانێكی ساختە لە چەند دەرمانخانەیەك، لیژنەكانی چاودێری بازاڕ لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لقی ھەولێری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان و قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر بەدواداچوونیان بۆ دەرمانخانەكان كرد، لە ئەنجامدا دەركەوت بڕێكی زۆر لە دەرمانە ساختەكە لە دەرمانخانەی سەروەران بوونی ھەیە، دوای پشكنیی دەرمانخانەكە لەلایەن لێژنەكەوە دەركەوت دەرمانخانەكە پڕە لە دەرمانی قاچاخ و نایاسایی كە بڕەكەی زیاتر لە 4500 پاكەت دەرمانی جۆراوجۆر دەبێت, بۆیە دەرمانخانەكە بە پێی یاسا و رێنماییەكان رێكاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر".

ئەوەش هاتووە "بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین كە داخستنی دەرمانخانەكە ھیچ پەیوەندییەكی بە ھەرزانی نرخەوە نییە، بەڵكو ھەرزانی نرخی دەرمانەكانی دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەكردنی دەرمانخانەكە لەگەڵ دەستگێڕ و دەرمانی نایاسایی و سەرچاوە نادیار و ساختە".

ئاماژە بەوە کراوە "دەرمانخانەكە پێشووتریش لەسەر مامەڵەكردن بە دەرمانی میری (MOH) كە كڕین و فرۆشتنی قەدەغەیە داخراوە و رڕێكاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە كۆتایدا ھاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە خەمخۆری جدی تەندروستی ئەوانین، بۆیە بەدواداچوونەكانمان بەردەوامیان دەبێت و ناهێڵین ڕای گشتی بە بیانووی جۆراوجۆر و ھەرزانی بەلاڕیدا ببردرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan