کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی باران بارین بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست ئاسمانی هەرێمی کوردستان رۆژانی داهاتوو ناسەقامگیربوون بەخۆوە دەبینێت، بەجۆرێک پیێشبینیمان تاکوو رۆژ یەک شەممە بەم شێوەیە دەبێت، لە درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی  ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت نمە باران سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات".

ئاماژە بەوەکراوە "بۆ بەیانی رۆژی هەینی لەکاتەکانی  بەرەبەیان تاوەکو دوانیوەڕۆ شەپۆلێکی لێزمە باران و کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبیێت کە وا پێشبینی دەکرێت بڕێکی کەم بۆ مام ناوەند باران بباریت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شایانی باسە کاریگەری دابارین بۆ رۆژی شەممەش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم دا زیاتر لەناوچە 
شاخاوییەکاندا".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لەکاتەکانی درەنگانی شەوی پێنجشەممە تاوەکو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆی رۆژی هەینی کە وا پێشبینی دەکرێت خێرایی با بگاتە سەروی 40کم/س بە ئاراستەی گۆڕاو، سەبارەت بە پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بەخۆوە دەبینێ بە (2-3) پلەی سیلیزی، بڕی باران بارین زیاتر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم دەگرێتەوە".

ئەوەش هاتووە "شاری هەولێر بۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو لەکاتەکانی بەیانی زوو کاتژمێر 4 تاوەکو 7 رۆژی هەینی هەیە زیاتر ناوچەکانی باکوورو باکووری خۆرئاوی شاری هەولێر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan