کوردستانی

لەبارەی دامەزراندنەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دامەزراندنەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزرای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دامەزراندنی دەرچوویەکی زانکۆ لەسەر میلاکی وەزارەتەکەیان روونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی شوباتی 2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزرای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەبارەت بە دەنگۆی دامەرزاندنی دەرچوویەكی زانكۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە تایبەتی كە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوكراوەتەوە، دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە، ئەو بەڕێزە لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگە حوكمییەكانی كوردستانە و ریزبەندی ژمارەی (19)یە لەو (25) كەسە و لەسەر داوای خۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەڵبژاردووە".  
  
راشیگەیاندووە "بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەیی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 بە گوێرەی حوكمەكانی مادەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارەی(3)ی ساڵی 1992 هەمواركراو لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (71) لە 1/12/2021 دراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan