کوردستانی

کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

دوێنێ چوارشەممە کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە لە یەکێک لە ڕووبارە سنوورییەکانی ئەو شارەدا خنکا و هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 23ی شوباتی 2022 کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی "دانا ساڵح پوور" لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە رووباری تاژیان نزیک گوندی نیروان خنکاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانا ساڵح پوور کە لە سوار ئەسپەکەی بووە لەکاتی پەڕینەوە لە رووبارەکە کەوتووەتە خوارەوە و ئاو بردوویەتی و دوای دوو ڕۆژ تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵ هەتاوەکو ئەمڕۆ، لایەنی کەم شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی رووداوی سروشتییەوە گیانیان لەدەستداوە.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan